کۆشکی سپی ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی جەژنی نەورۆز بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە: ئەمەریکا گەرمترین پیرۆزبایی لەو گەلانە دەکات کە یادی ئەم جەژنە دەکەنەوە.

دەشڵێت: نەورۆز جەژنێکی کۆنە و ئاماژەیە بۆ دەستپێکی وەرزی بەهار. هەروەها نەریتێکی چەندان ساڵەیە، خۆ ئامادەکردنیشە بۆ ساڵێ نوێ.

هاوکات، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە نەورۆز دەڵێت؛ لەجیاتی گەلی ئەمەریکا، پیرۆزبایی نەورۆز لە هەمووان دەکەم و هیودارم هەموو لایەک چێژ لە پشووەکانیان و ساتەکانیان لە نەورۆزدا ببینن.

جەژنی نەورۆز یان دەستپێکی ساڵی نوێ لەناو دەیان وڵاتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ناوەندیدا بەڕێوە دەچێت و هەریەک لەو وڵات و گەلانە بە جۆرێک گوزارشت لەو جەژنە، یان  دەستپێکی ساڵی نوێ دەکەن.