ئیسرائیل ڕایگه‌یاند كه كۆتایی به ئاگربه‌ستی نێوانیان له‌گه‌ڵ حه‌ماس هیناوه و له هێرشێكی ئاسمانییدا چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی حه‌ماس كوژران.
میدیاكانی فه‌ڵه‌ستین بڵاویان كرده‌وه، كه له ئه‌نجامی هێرشی ئاسمانیی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه، ئه‌بوو عوبه‌یده جه‌ماسی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس و سه‌رۆكی لێژنه‌ی فریاكوزاری كوژرا.
هاوكات ئاشكرا كراوه، كه هه‌ر له ئه‌نجامیی ھیرشیی ئاسمانیی ئیسرائیل‌دا، عه‌مید به‌هجه‌ت حه‌سه‌ن ئه‌بوو سوڵتان، به‌رپرسی پرۆسه ناوخۆییه‌كان و عیسام ده‌عالیس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس و مه‌حموود ئه‌بوو وه‌تفه، بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ كوژران.
میدیاكانی ئیسرائیل ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه حه‌ماس به‌مدواییانه ئاماده‌كارییان ده‌ستپێكردبوو بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیسرائیل.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئیسرائیل هێرشیی ئاسمانیی بۆ سه‌ر حه‌ماس له غه‌ززه ده‌ستی پێكرده‌وه و له ئه‌نجامدا جیا له‌و سه‌ركردانه‌ی حه‌ماس سه‌دان كه‌سی تر له غه‌ززه كوژران.