پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، بڕیارە سبەی یەكشەممە، 16ی 3ی 2025 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان کۆ ببنەوە.

ڕاشیگەیاندووە، “کۆبوونەوەکە بۆ تاووتوێی پێکهێنانی کابینەی نوێ و دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستانە و هەروەها باس لە خۆئامادەکردنە بۆ گۆڕانکاری و پێشهاتەکان و مامەڵەی هەرێمی کوردستان لەگەڵیاندا.