لە هەولێر بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆك بارزانی، فێستیڤاڵێكی تایبەت بە یادی لەدایكبوونی بارزانیی نەمر بەڕێوە چوو، كە تێیدا بەشێكی دیکۆمێنت وتە و وێنەکانی بارزانی خرانە ڕوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 14/3/2025، بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری سەرۆک بارزانی و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، فێستیڤاڵێکی تایبەت بە 122ساڵەی یادی لە دایکبوونی رێبەری نەتەوەیی کورد (بارزانیی نەمر) لە لایەن لێژنەی ناوچەی ئاسۆ بە هاوبەشی سەرۆکایەتیی زانکۆی سەڵاحەددین و دەزگای روئیا لە سەنتەری رۆشنبیریی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوە چوو.

لەو فێستیڤاڵەدا، وێڕای نمایشکردنی پیشانگەیەکی تایبەت بە دیکۆمێنت وتەو وێنەکانی بارزانیی نەمر، هاوکات چەندان بەرنامە و بڕگە پێشکەش کران، کە گوزارشتیان لە گەورەیی خەباتی نەتەوەیی و کەسایەتیی بارزانی دەکرد.