ئاراس جەبار، كەشناس بڵاویكردوەتەوە، بەگوێرەی گۆڕانکارییە نوێكانی نەخشەکانی کەش وهەوا پێشبینی دەکرێت لە رۆژی (19ـی ئازاری 2025) و لە ئەنجامی کاریگەری و هاتنە خوارەوەی نزمەپاڵەپەستۆی جەمسەری باکور، هەرێمی کوردستان شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین و بەلاوازیش ناوچەکانی دیکەی عێراق بگرێتەوە.
رونیكردوەتەوە، لەگەڵ ئەو شەپۆلە پێشبینی كراوەدا، لە رۆژی (22ـی ئازار) بارستە هەوا ساردەکەی دەگاتە ناوچەکانی هەرێم و جارێکی دیکە کەشێكی سارد و زستانەی دەستپێدەکاتەوە و لەم قۆناخەشدا پێشبینی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان دەکرێت.
كەشناسەكە ئەوەشی خستوەتەڕو، رێژەی بارانە پێشبینی كراوەكەی سەر ناوچە جیاجیاكانی هەرێم زیاتر و فراوان دەبێت و کاریگەریەکانی بە قۆناغی جیاواز تا رۆژی (26ـی ئازار) بەردەوامی دەبێت.









