وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، هەموو هەوڵێک دەدەن تاوەکو پێش جەژن مووچەی مانگی ئادار دابەش بکەن.
پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممە، 12ـی 3ـی 2025ـی ئەنجوومەنی وەزیران، “سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، سەرجەم وەزیرەکانی ڕاسپارد، وەزارەتەکانیان بەپەلە لیستی مووچەی مانگی ئادار (سێ) ئامادە بکەن و بۆ بەغدای بنێرن.”
هەروەها “لە ڕۆژانی پشووشدا دەوام بکەن بۆ ئەوەی هەوڵ بدرێت پێش جەژن مووچەی ئەو مانگەش دابەش بکرێت.”