سهرهتا كوردستانی رێباز حەملان: بەهۆی بەرگری لە میللەتەکەم دەستم لەکارکێشایەوە كوردستانی رێباز حەملان: بەهۆی بەرگری لە میللەتەکەم دەستم لەکارکێشایەوە By rebwar - ئازار 10, 2025 356 FacebookX رێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رای گەیاند، داوامكرد كە من دەست لە كار بكێشمەوە و چیتر مامەڵەی نادروست مایەی قبووڵكردن نییە، بۆیە دەستم لە پۆستەكەم كێشایەوە. ئەمڕۆ دووشەم 10ی ئادار، رێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رای گەیاند، لەسەر داواكردن بۆ سەرپەرشتی كردنی مەلەفی بودجە و مووچەی ھەرێم، لەسەر پێداگیری لە شایستە داراییەكانی ھەرێم، هەروەها لەسەر مامەڵەی نادروستی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر پرسی مووچە و بودجەی ھەرێم، كە زۆر مامەڵەیەكی سیاسیانەیە بە ناوی بابەتی تەكنیكی و ھونەرییەوە بەردەوام مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم دوا دەخرێت و لەكاتی خۆیدا ناینێرن. دەقی نووسینەكەی …. مافی خەڵكی كوردستان زۆر گەورەترە لە پۆست و پلە و پایە.. بە شانازییەوە، لە ژیانی سیاسی خۆمدا بۆ جاری دووەم لەسەر مافی میللەتەكەم بڕیاری چارەنوسسازم داوە. لە بەغداد كەرامەت و مەبدەئی كوردایەتی و كوردستانی بوونم خستە پێش بەرژەوەندی شەخصی خۆم، بەكردەیی نوێنەرایەتی كورد و ھەرێمم كرد، بە باوەڕێكی كوردانە. بەتایبەت كە متمانەی جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی وەردەگریت دەبێت وەك ھەڵۆ بەرامبەر نەیاران بوەستیت، لەبەردەم دەستكەوتی ماددی و بەرژەوەندی تایبەت نابێت چۆك دابدەیت. لەساڵی 2017 لەسەر پشتیوانی و پشتگیری ریفراندۆم ھەڵوێستم وەرگرت، پاشان لەسەر بەرگری لە حكومەتی ھەرێم كە رێگەم نەدا ئەنجومەنی وەزیران نیصابی قانونی لەدەست بدات، بڕیارمدا وەك وەزیری دارایی و ئابوری لەناو حكومەت بەردەوام بم لەسەر خزمەتكردنی گەلەكەم باجی ئەو ھەڵوێستەم ھەرچی بێت دام. لەگەڵ دەستبەكاربونم وەك بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ، لەسەر ماف و شایستە داراییەكانی ھەرێم، دیدارو كۆبوونەوەم لەگەڵ بەشێكی زۆر لە بەرپرسانی بەغداد كرد لە ئاستی زۆر باڵا، دواتر لە راگەیاندن چەندین دیدارم ئەنجامدا و بەرگریم كرد لە مافەكانی ھەرێم، راستییەكانم باس كرد كە حكومەتی ھەرێم پابەند بووە بەو داواكاریانەی لێی كراوە و هەموی جێبەجێ كردووە ، بەتایبەت جەنابی كاك مەسرور بارزانی خەمخۆرانەو پشوو درێژانە هەموو هەوڵێكی داوە بۆ چارەسەری كێشەكان لەگەڵ بەغداد، ئەم ھەوڵانەم نیگەرانی وەزیری دارایی عێراقی لێكەوتەوە و بەیاننامەی لەسەر دەركردم ، بۆ یەكەمجارە لە سایتی وەزارەتێك لە عێراق بەیاننامە لە دژی بەرپرسێكی باڵا بڵاوبكرێتەوە، چونكە من لەبەغداد پێشمەرگە ئاسا بەرگریم لەقوت و مافی خەڵكی ھەرێمكرد و خەریكی بەرژەوەندی شەخسی خۆم نەبووم، دواتر لە كۆبوونەوەی فەرمی ئەنجومەنی وەزارەت كێشەكە زیاتر گەورەكرا و لەگەڵ خودی وەزیر لەبەردەم ھەموو ئامادەبووان كە 24 بەرێوەبەری گشتی ئامادەبوون دەمەقاڵی و گرژی دروست بوو، بە شانازییەوە سەرسەختانە مرافەعەم لەسەر مافەكانی ھەرێمی كوردستان كرد. لەم ساڵی 2025 دا، لەسەر داواكردن بۆ سەرپەرشتی كردنی مەلەفی بودجە و مووچەی ھەرێم، لەسەر پێداگیری لە شایستە داراییەكانی ھەرێم، هەروەها لەسەر مامەڵەی نادروستی وەزارەتی دارایی عێراق لەسەر پرسی مووچەو بودجەی ھەرێم، كە زۆر مامەڵەیەكی سیاسیانەیە بە ناوی بابەتی تەكنیكی و ھونەرییەوە بەردەوام مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم دوا دەخرێت و لەكاتی خۆیدا ناینێرن. بۆ جاری دووەم بڕیارمداو بە رەوام نەبینی من بەرپرسی باڵای وەزارەتێك بم لە بەغداد، مووچە لەكاتی خۆی وەربگرم و ئیمتیازاتی زۆرم ھەبێت، بەڵام ھەمان وەزارەت ھۆكاری ناڕەحەتی میللەتەكەم بێت و ھەر مانگە و بەجۆرێك مامەڵە لەگەڵ ھەرێم بكات، ویژدانی خۆم بەرامبەر خوای گەورەو میللەتەكەم و حیزبەكەم ئاسوودەكرد. لە كۆتایی مانگی یەك بەرێزان بەرپرسانی باڵای ھەرێم و حیزبم لەم بابەتانە ئاگادار كردەوە، داوامكرد كە من دەست لە كار بكێشمەوە و چیتر مامەڵەی نادروست مایەی قبوڵكردن نییە، بۆیە دەستم لە پۆستەكەم كێشایەوە. رێباز حەملان