فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، ڕۆژی ساڵیادی ڕاپەڕینی شاری هەولێر، پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 10/3/2025، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا باس لەوە كراوە: “سبەی سێشەممە 11/3/2025، بەپێی ساڵنامەی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی ساڵیادی ڕاپەڕینی شاری هەولێر، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.”
لە ڕاگەیاندراوەكەی فەرمانگەی میدیا و زانیاریدا ئەوەش هاتووە: “ڕۆژی چوارشەممە 12/3/2025، دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە.”