ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ یادکردنەوەی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس لە کیمیابارانی هەڵەبجە و ئەنفال و گۆڕە بە کۆمەڵەکان، ڕۆژی 16ی ئازار لە سەرانسەری عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
بەگوێرەی یاسای ژمارە 12 کە تایبەتە بە پشووە فەرمییەکان لە عێراق و ساڵی 2024 پەرلەمان دەریکردووە، هەموو ساڵێک بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە لە ڕۆژی 16ی ئازار لە سەرانسەری عێراق پشووی فەرمی دەبێت.
ئەمیندارییەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە: بۆ یادکردنەوەی تاوانەکانی ڕژێمی بەعسی سەدامی دژی بە ڕۆڵەکانی گەلی عێراق لەوانەش کۆمەڵکوژییەکانی هەڵەبجە، ئەنفال، گۆڕە بە کۆمەڵەکان، ڕاپەڕینی شەعبانییە، تیرۆرکردنی زانایان و بە ئامانجگرتنی حیزبەکان، ڕۆژی 16ی ئازار لە سەرانسەری عێراق پشووی فەرمی دەبێت.