وەزارەتی دارایی و ئابووری بە فەرمانێكی وەزیری دارایی و ئابووری، بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ قەرزی ژمارەیەك لە هاووڵاتییان دەركرد.
ئەمڕۆ یەكشەم نۆی ئادار، بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (15786) لە 12-11-2024 دەركراوە، لێخۆشبوون بۆ چەند قەرزێك دەكرێت.
بڕیارەكان بەم شێوەن:
1. ڕەزامەندیی درا لەسەر لێخۆشبوون لە سوودی بانكی كشتوكاڵیی ئەو جووتیارانەی نەیانتوانیوە قەرزەكانیان بەهۆی قەیرانی داراییەوە بدەنەوە.
2. ئەوانەی كۆی قەرزەكانیان گەڕاندووەتەوە، تەنیا سوودەكەیان لەسەر ماوەتەوە، ئەم لێخۆشبوونە دەیانگرێتەوە.
3. جووتیار پێویستە لە ماوەی ساڵی دارایی (2025) قەرزەكە بگەڕێنێتەوە، بە مەرجێك لە سێ گوژمە زیاتر نەبێت و لێخۆشبوونەكە لە دوای وەرگرتنەوەی دوایین گوژمە بۆی دەكرێت.