ئه‌مڕۆ شه‌ممه 8ی ئاداری 2025 ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، له سووریا پێنج كۆمه‌ڵكوژی گه‌وره ئه‌نجامدران و به‌هۆیه‌وه 162 كه‌س كوژران كه له‌نێویاندا ژن و منداڵ هه‌یه و زۆرینه‌یان به ده‌ستڕێژی گولـله كوژراون.
ڕوانگه‌ی سووری ئاشكرای كردووه، كه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه چه‌كدارانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی و ناوخۆی سووریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن كه ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه له ته‌رتوس و لازقیه و گونده‌واره‌كانی حه‌ما ئه‌نجامدراون.
روانگه‌ی سووری له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو: “كرده‌وه توندوتیژییه‌كان له سووریا به‌رده‌وامن و داوا ده‌كه‌ین به‌په‌له تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بگه‌نه به سووریا و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌باره‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی كه ده‌كرێت بكه‌ن.