وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد کە سبەی شەممە، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە.

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 28/2/2025، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: “سبەی شەممە 1/3/2025، لە هەرێمی کوردستان یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.”