خه‌بات: سه‌نگه‌ر حوسێن: له ڕێوڕه‌سمێكدا له شاری هه‌ولێر، به ئاماده‌بوونی سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و فه‌لاح حه‌سه‌ن به‌رپرسی رێكخراوه ناحكومییه‌كان و د.هێمن میرانی به‌ڕێوه‌به‌ری دیوان له وه‌زاره‌تی ناوخۆ و میوانانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی، چاپی دووه‌می ڕۆمانی (نامه له كوردێكه‌وه)ی رۆماننووس و ده‌رهێنه‌ر (كه‌ی به‌هار) بڵاوكرایه‌وه.
چاپی دووه‌می رۆمانه‌كه كه به‌زمانی ئینگلیزییه، گۆڕانكاری تێداكراوه‌و ناوه‌كه‌ی بووه‌ته (باشێك، خراپێك، گرینگۆ) له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان چاپ كراوه، (كه‌ی به‌هار) نووسه‌ری كوردی دانیشتووی به‌ریتانیا، به هاوكاری تیمی ده‌زگای كوردستان كرۆنیكڵ و بۆ یه‌كه‌مجار له شاری هه‌ولێر به‌خوێنه‌ران ناسێنرا.
ڕۆمانه‌كه باس له دوو ته‌وه‌ر ده‌كات، یه‌كێكیان پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه‌یه، كه خه‌باتی به‌ده‌ستهێنانی ئازادی تاكه‌كه‌سی خۆی له كۆمه‌ڵگایه‌ك ده‌كات له هه‌ندێك بواردا داخراون، له هه‌ندێكیان دواكه‌وتوون، له هه‌ندێكیش زۆر پێشكه‌وتوو و ڕووخۆش و خۆشه‌ویستن، چونكه ژیان پێكهاتووه له تاریك و ڕۆشنایی، جگه له‌وه‌ش پاڵه‌وانی ڕۆمانه‌كه به‌ناوی (مه‌ریوان ڕه‌شه‌با) زۆر ئاشقی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه، مه‌ریوان له پاڵ هه‌وڵدان بۆ ئازادی تاكه‌كه‌سی خۆی، هه‌وڵ و خه‌باتیش بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌دات. ئه‌مه له ڕوانگه‌یه‌كی داستانییه‌وه نووسراوه، به‌ڵام زۆر كه‌س وا ده‌زانن ئه‌مه ره‌نگه چیرۆكی نووسه‌ر خۆی بێت، به‌ڵام له هه‌قیقه‌تدا رۆمانه‌كه داستانه.
نووسه‌ری ڕۆمانه‌كه كه‌ی به‌هار له لێدوانێكی تایبه‌ت به رۆژنامه‌ی خه‌بات، گوتی: چاپی یه‌كه‌می كتێبیه‌كه به‌ناوی (نامه له كوردێكه‌وه) له به‌ریتانیا بڵاوبۆوه وه‌ك یه‌كه‌م نووسه‌ری كورد به زمانی ئینگلیزی چاپی بكات، دوای ئه‌وه‌ی چاپی یه‌كه‌م ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی باشی هه‌بوو له بازاڕه‌كانی جیهاندا و بایه‌خی باشی پێدرا، پێم باش بوو چاپی دووه‌میشی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌و ده‌زگایه‌ی بڵاوی كردۆته‌وه به‌باشی زانی نه‌خشه‌سازی به‌رگه‌كه‌ی و ناوه‌كه‌شی بگۆڕێت، كتێبه نوێیه‌كه هه‌مان چیرۆكه به‌ڵام ناونیشانی بووه‌ته (باشێك، خراپێك، گرینگۆ).
گوتیشی: پێشتر له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ناساندنێكی باشم بۆ چیرۆكه‌كه كرد بوو، به‌ڵام ئه‌وه یه‌كه‌مجاره له كوردستان ڕێوڕه‌سمێكی نازدار به ئاماده‌بوونی دۆستان ئه‌نجام بدرێت، به‌م بۆنه‌یه‌وه سوپاسی تیمی كوردستان كرۆنیكال ده‌كه‌م كه ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌یان ئاماده كرد، بۆ خۆم هه‌ر جارێك له كوردستان فیلمێك نیشان ده‌ده‌م یاخود كتێب بڵاوده‌كه‌مه‌وه، وه‌ك ئه‌و هه‌سته‌یه كه خه‌ڵاتی ئۆسكارم پێدرا بێت، چونكه ئه‌و هه‌سته له وڵاتی خۆت چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه، ئه‌مه هه‌ستی ره‌گه‌زپه‌رستی نییه، به‌ڵكو هه‌ستێكه دوای 45 ساڵ ژیان له تاراوگه و غوربه‌تی كه هه‌میشه دروشمی ئه‌وه‌م هه‌ڵگرتبوو (كه نه‌توانم جیهان بێنم بۆ كوردستان، ئه‌ركی من ئه‌وه‌یه كوردستان ببه‌م بۆ جیهان)، بێگومان كوردستان لای من زۆر ئازیزه، خه‌ونی هه‌ره‌گه‌وره‌ی من ئه‌وه‌یه له ڕێگای فیلم و ڕۆمان و هونه‌ر كوردستان به جیهان ئاشنا بكه‌م.
نووسه‌رو ده‌رهێنه‌ر كه‌ی به‌هار زیاتر ده‌ڵێت: بۆ من زۆر گرنگ بوو كه چه‌ندین به‌رپرسانی حكوومی و میوانانی ئازیزی ناوخۆیی و بیانی ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه بوون، شتێكی گرنگ بوو كه باسم كرد، كاتێك من چوومه تاراوگه له ساڵی 1980 گوتم خه‌ڵكی كوردستان‌م، گوتیان پاكستان، ئه‌وسا لۆبیمان له ده‌ره‌وه سفر بوو، ئێستا لۆبییه‌كی باشمان هه‌یه له ئاستی ده‌سه‌ڵات و حكوومه‌ت، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و په‌یوه‌ندییه فراوانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانی جیهان، به‌ڵام ئه‌و حكوومه‌تانه به شێوه‌ی ده‌نگدان دێنه سه‌ر حوكم، ره‌نگه بۆ چه‌ند ساڵێك بێت، بۆیه مه‌رجه بۆ ئێمه بتوانین دڵی خه‌ڵكه‌كه بۆ لای كورد ڕابكێشین، ئه‌ویش له ڕوانگه‌ی پێشكه‌شكردنی فیلم و ڕۆمان.
سه‌باره‌ت به چۆنییه‌ت به‌رده‌ست بوونی كتێبه‌كه كه‌ی به‌هار ده‌ڵێت: چاپی یه‌كه‌می ئه‌م كتێبه له هه‌ندێك له په‌رتووكخانه‌كانی ئه‌مازۆن و میران دزه‌یی (نوێنه‌ری فرۆشتنی ڕۆمانه‌كه‌یه) به‌رده‌سته، به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانین چاپی دووه‌می كتێبه‌كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌سه‌ر ده‌زگاكانی كتێبفرۆشی دابه‌ش بكه‌ین.
له كۆتاییدا كه‌ی به‌هار ده‌یه‌وێت نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ی به‌رپرسانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكاتب ۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پاڵپشتی كاره هونه‌رییه‌كانی بن و ده‌ڵێت: ڕاسته من له تاراوگه ده‌ژیم، به‌ڵام هه‌رده‌م بیروهۆشم له كوردستانه، گرنگه كوردستان زیاتر بایه‌خ به كاره‌كانم بدات، بۆ نموونه ئێستا پڕۆژه‌ی فیلمێكی سینه‌مایی زۆر به‌رزم به‌ده‌سته‌وه‌یه به‌ناوی (رۆمان و جولیت)، به‌ڵام ئه‌وه له ئاست هونه‌رمه‌ندێك و ده‌رهێنه‌رێك نییه، زۆر گرنگه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی باشی پێ بده‌ن، حه‌ز ده‌كه‌م به فه‌رمیش بانگهێشتم بكه‌ن بۆ كوردستان نه‌ك هه‌موو جارێ خۆم بێمه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه دابنیشین و گفتوگۆ له‌باره‌ی ئه‌و فیلمه بكه‌ین و دڵی خه‌ڵكی جیهان به‌م فیلمه بۆ كوردستان ڕابكێشین.










