ڕۆژی چوارشەممە 26ـی شوباتی 2025 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرد.

لەو دیدارەدا تیشک خرایە سەر دوایین ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئالنگارییەکان.