وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، چارەسەری ئەو كێشەیە كراوە كە لە دوێنیوە بەهۆیەوە كارەبای نیشتمانی بەهۆیەوە لەكار كەوتبوو.
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی بەهۆی دابەزینی پلەی گەرما، گرفتێكی تەكنیكی لە كێڵگەی كۆرمۆر دروستبوو كە كاریگەریی لەسەر هەناردەكردنی غاز بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا هەبوو، تیمەكانی هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و وەزارەتی كارەبا توانیویان چارەسەری گرفتەكە بكەن.
وەزارەتەكە دەڵێ، بارودۆخی كارەبا ئاسایی بووەوە و بڕی بەرهەمهێنانی كارەبا گەیشتەوە 3800 مێگاوات.