سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا كرد و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد، كردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 23/2/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد، لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتی و گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی سووریا ئاڵوگۆڕ کرا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری و دابینکردنی مافەکانی گەلی کورد و گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە کرایەوە.