سهرهتا كوردستانی سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە شاندی ئیمرالی كرد و پشتیوانیی تەواوی بۆ پرۆسەی... كوردستانی سەرۆكی حكوومەت پێشوازیی لە شاندی ئیمرالی كرد و پشتیوانیی تەواوی بۆ پرۆسەی ئاشتی دووپات كردەوە By rebwar - شوبات 19, 2025 480 FacebookX مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندی ئیمرالیی (دەم پارتی) كرد، لە دیدارەكەدا سەرۆكی حكوومەت پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دووپات كردەوە. ئەمڕۆ چوارشەممە 19/2/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە شاندی ئیمرالیی دەم پارتی بە سەرۆکایەتی هەردوو پەرلەمانتار سری سورەیا ئۆندەر و پەروین بوڵدان کرد. شاندەکە خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردان و دیدار و کۆبوونەوەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و کورتەیەکیان دەربارەی ئامانجی سەردانەکەیان و هەوڵەکانی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا خستە ڕوو و ئاماژەیان بەوە دا، کە ئێستا قۆناغێکی نوێ لە تورکیا دەستی پێکردووە و پرسی ئاشتی و چارەسەری دۆزی کورد بووەتە بابەتێکی گرنگ و پێویستییەکی هەنووکەیی. شاندەکە هەروەها ڕۆڵ و پێگە و پشتیوانیی جەنابی سەرۆک بارزانییان لە پرۆسەکە بەرز نرخاند. سەرۆكی حكوومەت جەختی لە گرنگیی سوودوەرگرتن لە هەر دەرفەتێک کردەوە لە پێناو ئاشتی و سەقامگیریی و بەهێزکردنی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی نێوان گەلانی ناوچەکە و جیهان بە گشتی. هەروەها پشتیوانیی تەواوی بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و کۆتاییهێنان بە شەڕ و توندوتیژی دووپات کردەوە و ئامادەیی هەرێمی کوردستانیشی بۆ هەر هاوکاری و هاوئاهەنگییەک لەو بارەیەوە نیشان دا.