سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 17/2/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلاميی ئێران بۆ کاروباری سیاسی کرد، لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلاميی ئێران تاوتوێ کرا.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، جەخت لە برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە، بە تایبەتی لە بواری ئابووری و ئاڵۆگۆڕی بازرگانی لەسەر بنەمای بەرژوەنديی هاوبەش، کرا.