سوپای عێراق جارێكی دیكه ڕێگری ده‌كات جوتیارانی كورد له سنووری ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی سه‌ر به قه‌زای دووبز، زه‌ویه‌كانیان بكێڵن.
به‌پێێ زانیارییه‌كان، ئەمڕۆ یەکشەممە 16ی شوباتی 2025 جوتیارانی سنووری ناحیەی سەڕگەڕان چوونه سەر زەوییەکانی خۆیان بۆ ئەوەی دەست بە کارکردن بکەن، ئەمەش دوای ئەوەی بڕیارەکانی به‌ناو ئەنجوومەنی شۆرشی ڕژێمی پێشوو له په‌رله‌مان هەڵوه‌شایه‌وه.
به‌ڵام، دوای نیو کاتژمێر لە گردبوونەوەی جوتیاران، سوپای عێراق ڕێگری ڵی كردن و به‌رپرسانی هێزه‌كه‌ش لەگەڵ نوێنەری جوتیاران قسەی کردووە و داوای كردووه كه بکشێنەوە، بەڵام جوتیاران داواکەی سوپایان ڕەت كردوه‌ته‌وه، پاشان هێزه‌كه دوای هێزی زیاتریان کردووە بۆ ئەوە به‌هێز نەهێڵن جوتیاران کار لە سەر زەوییەکان بکەن.