سه‌لام عه‌بدوڵڵا
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوودا، حكوومه‌تی هه‌رێم به‌شداری له چه‌ند كۆبوونه‌وه و دیدارێكی نێوده‌وڵه‌تیدا كرد.
سه‌ره‌كوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ڕێزدار مه‌سروور بارزانی به شاندێكی باڵا به‌شداری له لوتكه‌ی جیهانی حكوومه‌ته‌كان له دوبه‌ی كرد و چه‌ندین یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له نێوان هه‌رێم و ئیمارات له بواری ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی و نوێكردنه‌وه‌ی كاروباری حكوومه‌تداری و توانا كارگێڕییه‌كان واژۆ كران.
هه‌ر له په‌راوێزی ئه‌و لوتكه جیهانیه‌ی دوبه‌ی، سه‌ره‌كوه‌زیران له‌گه‌ڵ وه‌زیری دارایی و گه‌نجینه‌ی توركیا كۆبووه و سه‌باره‌ت به بواره‌كانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئابووری و هه‌وڵه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم له ڕێگه‌ی توركیاوه تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ك سه‌ره‌كوه‌زیران له‌گه‌ڵ وه‌زیری وه‌به‌رهێنانی ئیمارات دیدارێكی گرنگی ئه‌نجام دا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانیش جێگری سه‌ره‌كوه‌زیران تێیدا به‌شدار بوو.
ئه‌مه و چه‌ندین دیداری گرنگی تر كه پێگه و بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان نیشان ده‌ده‌ن.
هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی پێشوودا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی به یاوه‌ری شاندێك به‌شداری له كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن كرد و چه‌ندین دیداری له‌و كۆنفڕانسه‌دا له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی گه‌وره‌ی جیهاندا ئه‌نجام دا، وه‌ك دیداری له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و سكرتێری گشتی (ناتۆ) و ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕیتانیا و سه‌ره‌كوه‌زیرانی هۆڵه‌ندا و چه‌ندین كه‌سایه‌تی تری گرنگی جیهانی.
مه‌به‌ست لێره‌دا نیشاندانی پێگه و ڕۆڵی هه‌رێمه‌كه‌مانه له‌نێو ئه‌نجوومه‌نه جیهانییه‌كاندا كه ئه‌گه‌رچی ده‌وڵه‌تیش نییه، به‌ڵام وه‌كوو كاره‌كته‌رێكی ناده‌وڵه‌تی گرنگی جیهانی سه‌یر ده‌كرێت و به‌شداری پێده‌كرێت.
بۆیه ده‌بێت هه‌رچی زووتره حكوومه‌تی نوێ به زووترین كات دابمه‌زرێت، چونكه وا نزیكه‌ی چوار مانگ به‌سه‌ر دوا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا تێده‌په‌ڕێت و هێشتا حكوومه‌ت دروست نه‌بووه‌كه پێویست بوو دابمه‌زرێت، چونكه ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ڕوون و ئاشكران و ئه‌وانه‌ش دیارن كه پێكه‌وه ده‌توانن ئه‌و ئه‌ركه بگرنه‌ئه‌ستۆ و له‌وه زیاتر گه‌له‌كه‌مان تووشی دڵه‌ڕاوكێ نه‌كه‌ن و سیمایه‌كی شارستانی و دیموكراتی نیشان بدات و ئه‌مه‌ش سه‌نگ و پێگه و بایه‌خی هه‌رێم له‌نێو ئه‌نجوومه‌نه جیهانییه‌كاندا زیاتر گه‌وره و به بایه‌خ ده‌كات.