سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆک وەزیرانی کوەیت کۆبوونەوە و باسیان لە بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کرد.
سێشەممە 11ـی شوباتی 2025 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوبەی، لەگەڵ شێخ ئەحمەد عەبدوڵلا ئەلئەحمەد ئەلسەباح، سەرۆک وەزیرانی کوەیت کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکوومەت ئامادەی بوو، سەرۆک وەزیرانی کوەیت سڵاو و ڕێزی شێخ مەشعەل ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوەیتی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.
هەروەها سەرۆک وەزیرانی کوەیت، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتی کوەیت کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و برەودان بە هاریکاریی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت لە بوارە جۆراوجۆرەکان دا..
لە بەشێکیدیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.

