وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی لەبارەی كاتی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست، بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/2/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووری، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، ڕۆژی سێشەممە 11/2/2025، مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2025ى مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت کە تەمویلەکەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

ڕۆژی سێشەممە 4/2/2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی، لیستی مووچەی مانگی 1ی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە دا، ڕۆژی چوارشەممە 5/2/2025، دابەشكردنی مووچە بە خانەنشینانی شارستانی دەست پێدەکات، ڕۆژی دووشەممە 10/2/2025، دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت.