کۆبوونەوەی دووەمی شاندی هەرێمی كوردستان و شاندی وەزارەتی دارایی عێراق لە بارەی لیستی مووچەی فەرمانبەران و پرسی خانەنشینی، دەستی پێکرد .
بەپێی زانیارییەکان لە کاتژمێر ھەشتی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە 1/2/2025، کۆبوونەوەی دووەمی تیمی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.
کۆبوونەوەکە لە بارەی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانە، کە تایبەتە بەو فەرمانبەرانەی کە خانەنشینی دەیانگرێتەوە لە لیستەکە لابراون، ئەوانەش کە مۆڵەتی بێ مووچەن لە لیستەکە لادەبرێن و چاوەڕوان دەکرێت ئەمە دوایین کۆبوونەوەیان بێت بۆ ئەوەی بە تەواوەتی بگەنە رێککەوتن و سبەی تەمویلی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان بکرێت.