سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە  وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا دەکات.

سێشەممە، 21-01-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پیرۆزبایی لە مارکۆ رۆبیۆ کرد، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەکوو وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا.

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بۆ وەزیری نوێی دەرەوەی ئەمەریکا نووسیویەتی: “بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی ئەوەم کە پێکەوە کاربکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و پێشخستنی هاوبەشی ستراتیژیی کوردستان و ئەمەریکا.”