سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی ئاگربەستی غەززە بڵاوکردەوە و دەڵێت، “هیوادارین ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا. کۆتاییهێنان بە توندوتیژی تاکە رێگایە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان”.

دەقی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:پێشوازی لە رێککەوتنی ئاگربه‌ست لە غەززە دەکەین. هیوادارین ببێتە هەنگاوێک بەرەو ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا. کۆتاییهێنان بە توندوتیژی تاکە رێگایە بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی باشتر بۆ هەمووان. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین پابەند بن بە دیالۆگ و کارکردن بۆ سەقامگیری و گەشەسەندن.