لە سبەی شەممەوە، هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران و بەفربارین و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت.
بەگوێرەی راگەیەندراوی دەستەیی کەشناسیی عێراق سبەی شەممە 11ـی 1ـی 2025، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی ناوەڕاستی عێراق باران دەبارێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، پلەی گەرمی دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت و ئاستی بارانبارینەکەش لەنێوان نمەباران بۆ بارانی مامناوەندا دەبێت و لە ناوچەکانی باشووری عێراقیش لە هەندێک شوێن ئەگەری نمەباران هەیە.
بەپێی پێشبینییەکان، رۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە و کاریگەرییی شەپۆلەکە کۆتایی دێت.