فەرماندەی هێزەكانی بەرگریی تیشك و كیمیایی و بایۆلۆژیی سوپای ڕووسیا لەگەڵ بەرپرسێكی دیكەی سەربازیدا بەهۆی تەقینەوەیەك لە ناوەڕاستی مۆسكۆ كوژرا.
مێدیای ڕووسیا، لە سەرچاوەكانەوە بڵاوی كردەوە، كە لەو تەقینەوەیەدا ئەو فەرماندە باڵا سەربازییە (جەنەڕاڵ ئیگۆر كیریلۆڤ) و بەرپرسێكی دیكەی هاوەڵی كوژروان.
كەناڵی (بازا) لە تێلیگرام، لە سەرچاوەی نزیكە لە دەزگە ئەمنییەكانی ڕووسیا بڵاوی كردەوە، ئەو دوو كەسەی كوژراون، فەرماندەی باڵای سەربازیی ڕووسین.
ڕووداوەكە لە شەقامی ڕیازانسكی برۆبكت، كە 7 كیلۆمەتر لە كۆشكی كرێملین (كۆشكی سەرۆكایەتیی ڕووسیا)وە دوورە.
ئاژانسی هەواڵی (تاس) بڵاوی كردەوە، كە ئێستە شارەزا و پزیشكانی پسپۆڕ لە شوێنی ڕووداوەكەوە لێكۆڵینەوەیان دەست پێكردووە.