شاندێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی سێ مووچه‌ی كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌چێته‌ به‌غدا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاریی خسته‌ ڕوو.

هونەر جەمال، گوته‌بێژی وەزارەتی دارایی رایگه‌یاند، سبەی یه‌كشه‌ممه‌ 15ی 12ی 2024، شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرۆکایەتیی ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری دەچێتە بەغدا و لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆ ده‌بنه‌وه‌.

گوتیشی، سه‌ردانی شانده‌كه‌ بۆ چارەسەرکردنی گرفتی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵ و هەمواری یاسای بودجە و پشکی هەرێمی كوردستانه‌ لە بودجەی 2025.