
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕوانگه‌ى سووریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانى هه‌سه‌ده له ناوچه‌ى دێره‌زۆر و ئه‌لبووكه‌مال به ڕێكه‌وتن كشاونه‌ته‌وه و له ناوچه‌ى حه‌وت گونده‌كه، جێگیر بوون.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌رى ڕوانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ڕایگه‌یاند: “هێزه‌كانى هه‌سه‌ده به ته‌واوه‌تى له شارى دێره‌زۆر و ئه‌لبووكه‌مال كشانه‌وه، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه بۆ حه‌وت گونده‌كه (حه‌تڵه، ساڵحیە، مەرات، حسێنییە، تابیە جزیرە، خه‌شام و مه‌زڵووم) كه ده‌كه‌ونه سنوورى دێره‌زۆر و پێشتر حه‌وت گونده‌كه له ژێر كۆنترۆڵی میلیشیاكانى سه‌ر به ئێران بوون”.
ڕوونیشی كرده‌وه، كه ڕووبارى فورات ئێستا هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌یه له نێوان ئه‌و چه‌كدارانه‌ى چوونه‌ته ڕیزه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنى هاوبه‌شه‌وه و پێشتر له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى به‌رگرى نیشتمانی سه‌ر به‌ڕژێم بوون، به‌ڵام دواى ڕووخانى ڕژێم و كشانه‌وه‌ى میلیشیاكانى ئێران، ئه‌و چه‌كدارانه ڕوویان كرده ده‌شتاییه‌كان و ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و چوونه ڕیزه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر شاره‌كاندا ده‌گرنه‌وه تا گه‌یشتن به‌وه‌ى به ڕێكه‌وتن له گه‌ڵ هه‌سه‌ده به كشانه‌وه له ناو شارى دێره‌زۆر و گه‌ڕانه‌وه بۆ ناوچه‌ى حه‌وت گونده‌كه.
به‌ڕێوه‌به‌رى ڕوانگه‌كه ئاشكرای كرد، ئێستا هێزه‌كانى ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كۆنترۆڵی له سه‌د 70ى خاكى سووریایان كردووه، هاوكات هه‌سه‌ده نزیكه‌ى 20 له‌سه‌دی خاكى سووریای به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌و هێزانه‌ش كه نزیكن له توركیاوه دواى كۆنترۆڵكردنى مه‌نبج، نزیكه‌ى 10 له‌سه‌دى خاكى سووریایان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
شاری دێرەزۆر لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی پێشوودا، (هه‌سه‌ده) كۆنترۆڵی كرد، به‌ڵام دانیشتوانه‌كه‌ى لە نێوان لایەنگران و نەیاراندا، دابەش بوون.