ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری مەنامە لەگەڵ عەبدوڵەتیف بن ڕاشد ئەلزەییانی وەزیری دەرەوەی بەحرەین کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە وائیل بن ناسر ئەلمبارەک وەزیری کاروباری شارەوانییەکان و کشتوکاڵی بەحرەین ئامادەبوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و شانشینی بەحرەین لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا تاوتوێ کرا .

گرینگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی ناوچەکە و بەتایبەتی گۆڕانکارییەکانی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.