كەناڵی (سكاینیوزی عەرەبی) بڵاوی كردووەتەوە، بەشار ئەسەد و ئەندامانی خێزانەكەی گەیشتوونەتە مۆسكۆ و مافی پەنابەرییان پێدەدرێت.

بەپێی ئاژانسی تاس بۆ هەواڵ، ڕووسیا مافی پەنابەری بە بەشار ئەسەد، سەرۆكی پێشووی سووریا و ئەندامانی خێزانەكەی دەبەخشێت.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، پێشتر ڕایگەیاندبوو، بەشار ئەسەد، سەرۆكی سووریا، بڕیاری داوە سووریا جێبهێڵێت و واز لە پۆستەكەی بهێنێت، هەروەها بە ڕادەستكردنی ئاشتییانەی دەسەڵات ڕازی بووە.