سوپای سووریا كەوت و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن گەیشتنە ناوەندی (دیمەشق)ی پایتەختی سووریا، بەشار ئەسەدیش سووریای جێ هێشت.
ئاژانسی (ڕۆیتەرز)ی جیهانی بڵاوی كردووەتەوە، دوای كەوتنی سوپای سووریا و گەیشتنی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆن بە ناوەندی (دیمەشق)ی پایتەختی سووریا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 8/12/2024، بەشار ئەسەد بە فڕۆكە سووریای جێ هێشت، تا ئێستاش دیار نییە چووەتە چ وڵاتێك.
بەیانیی زوو، کەناڵی (الحرە) بڵاوی کردەوە، ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕووخا و سوپای سووریا كەوت.
ئەحمەد شەرع، ناسراو بە ئەبو محەمەد جۆلانی، سەرۆكی دەستەی تەحریری شام، لە یەكەم بانگەوازیدا دوای چوونەناوەوەی گرووپە چەكدارەكان بۆ دیمەشق، رایگەیاندووە: “نزیكبوونەوەی لە دامەزراوە گشتییەكانی سووریا قەدەغە كراوە.”
باسی لەوەش كردوە: “دامەزراوە گشتییەكانی سووریا لەژێر سەرپەرشتیی محەمەد غازی جەلالی، سەرۆك وەزیرانی پێشوو دەمێنێتەوە، تا بە فەرمی رادەست دەكرێت.”