ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا داوای له هاوڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی كرد ده‌ستبه‌جێ سوریا به‌جێبهێڵن و ئاماژه‌ی به په‌ره‌سه‌ندنی توندی پێكدادانی چه‌كداری له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌ی كرد، ئه‌مه‌ش وایكردووه دۆخی ئه‌منی ناسه‌قامگیر و پێشبینینه‌كراو بێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، هاتووه كه “وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه داوا له هاوڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌كات كه ئێستا سوریا به‌جێبهێڵن له‌كاتێكدا بژارده‌ی گه‌شته بازرگانییه‌كان له دیمه‌شق به‌رده‌ستن”.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه مانه‌وه هه‌ڵده‌بژێرن یان ناتوانن بچنه ده‌ره‌وه، پێویسته پلانی فریاگوزاری ئاماده‌بكه‌ن بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارودۆخه سه‌خته‌كان و ئاماده‌بن بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن له شوێنی خۆیاندا ئه‌گه‌ر پێویست بكات.









