ئه‌مڕۆ پێنجشەممە‌ 5ی 12ی 2024 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوای لە ‌ ئانل بۆرا ئينان باڵوێزی توركيا له‌ عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کرا.

باڵوێزی تورکیا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردن و ئەنجامدانی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کرد و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی و پێویستی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا.

شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا و پێویستی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.