هەزاران هاووڵاتیی کوردی دانیشتووی پارێزگای حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری، دوای هێرشی گرووپە چەکدارەکان، ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بوونە و بەشێکی زۆریان گەیشتوونەتە سنووری شاری ڕەققە.

ئاژانسی ئەسۆشێیتد پرێس بڵاوی کردووتەوە “دوای هێرشی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بۆ سەر پارێزگای حەلەب و کۆنترۆڵکردنی، کوردەکانی ڕۆژئاوا بە لێشاو لە شاری تەل ڕەفعەت لە باکووری پارێزگای حەلەب  ئاواره‌ بوون  و ڕوویان لە ناوچە ئارامەکانی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات کردووە.”

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) دوای کشانەوەیان لە تەل ڕەفعەت و چەند ناوچەیەکی دیکە، داوایان کردووە ڕێڕەوێکی مرۆیی بکرێتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتییانی کورد بتوانن بەرەو ناوچە ئارامەکان دەرباز بن، چونکە کاروانی ئاوارەیی کوردانی حەلەب بەردەوامە.