سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ قسەكردن لەسەر چەند پرس و باسێكی هەنووكەیی و بڕگەكانی بەرنامەی حكوومەتەكەی، لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق ئامادە دەبێت.

لە دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممە 4/12/2024ـی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، میوانداریی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكرێ، وەكوو نووسینگەكەی ڕایگەیاندووە “ئەو میواندارییە لەسەر داوای خۆی بووە”، بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی سیاسەتی حكوومەت و ئەو ڕێشوشوێنانەی كە دەیانگرێتە بەر بۆ ڕووبەرووبوونەوەی تەحەدا و پێشهاتە هەنووكەییەكانی ناوچەكە، كە لە 7ی تشرینی یەكەمی 2023ـەوە دەستیان پێكردووە.

هەروەها قسە لەبارەی بڕگەكانی بەرنامەكانی حكوومەت و پێشینەی كارەكان و پڕۆژەیاسا گرنگ و پێویستەكان دەكا، بۆ تەواوكردنی ئامانجی پلانی گەشەپێدان.