کۆمەڵى دادگەریی كوردستان بڕیاریدا بە دەرکردنى پەرلەمانتار هێرۆ عەتار لە ریزەکانى حیزب بەهۆى ئەوەى لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمان بەشداریى کرد.

 له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئەنجوومەنى باڵاى کۆمەڵى دادگەریی بڕیاریدا بە دەرکردنى پەرلەمانتار هێرۆ عەتار لە ریزەکانى کۆمەڵ بەهۆى ئەوەى لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى کوردستاندا بەشداریى کرد.

لە راگەیەندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌ندا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌،  ئێمە لە کۆمەڵى دادگەریی بریاری بەشدارینەکردنمانداوه‌ له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، هەر کاندیدێکی لیستی کۆمەڵ پابەند نەبێ ئەوا لە ریزەکانی کۆمەڵ دەردەکرێت، هەربۆیە ئەمڕۆ بەهۆی بەشداریکردنی هێرۆ عەتار لە کۆبوونەوەی پەرلەمان بڕیارماندا بە دەرکردنی ناوبراو لە ریزەکانی کۆمەڵی داگەریی.

کۆمەڵى دادگەریی كوردستان لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان کە لە 20ی10ی2024 بەڕێوەچوو، دوو کورسى لە  سلێمانى و کورسییەکى لە هەولێر بەدەستهێنا.