گرووپە چەکدارەکانی سووریا، ئەمڕۆ ئێوارەی هەینی، 29ی 11ی 2024، گەیشتنە ناو شاری حەلەب لە سووریا و چەند گەڕەکێکیان کۆنترۆڵ کرد.
ئەو گرووپانە ڕایانگەیاندووە، لە درێژەی هێرشەکانیاندا بۆ حەلەب، ناوەندی توێژینەوەی زانستییان لە حەلەبی نوێ دەست بەسەردا گرتووە.
هەروەها چەکدارانی قاعیدە و نوسرە گەیشتوونەتە گەڕەکی حەمدانییە و گەڕەکی سێ هەزار شووقە و گەڕەکی فرقانیان كۆنترۆڵ كردووە و تەنیا دوو کیلۆمەتر ماوە بگەنە ناوەندی حەلەب.
هاوکات سوپای سووریا لەو ناوچانە تووشی شکان و پاشەکشە بووە و چەک و جبەخانەیەکی زۆریان بۆ ئەو گرووپانە بەجێ هێشتووە.