ئەمڕۆ (پێنجشەممە 28ى 11ى 2024)، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، دەستبەسەرداگرتنی کارگەیەک کە مادەی هۆشبەری کاپتاگۆن و کریستاڵ لە سنوورى سلێمانى دروست دەکات و هەناردەی وڵاتانى کەنداوی دەکات، ڕاگەیاند.
وەلید ئیبراهیم، دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی و بەرپرسی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانی مادەی هۆشبەر لە ڕه‌سافە، ڕایگەیاند: “بەپێی ڕۆژنامەی (القضا‌ء)، دوای ئەوەی زانیاری‌یان پێگەیشتووە به بوونی کارگەیەک لە سنوورى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان سه‌ر به پارێزگاى سلێمانی بۆ دروستکردنی حەبی کاپتاگۆن و مادەی هۆشبەری كریستاڵ، هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان دەست بەسەر 151 هەزار و 711 کیلۆ مادەی هۆشبەردا بگرن».
پێشتر وەزارەتی ناوخۆى عێراق به‌هاوكارى حكوومه‌تى هه‌رێمی كوردستان، دەستبەسەرداگرتنی کارگەیەکی دروستکردنی مادەی هۆشبەری لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە دەرەوەی سنوورەکانی پارێزگای سلێمانی نزیك شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، ڕاگەیاند.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه (لاهوور جه‌نگی) هاوسه‌رۆكی پێشووى یه‌كێتى، ڕایگه‌یاندبوو: “ئه‌و كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان، خاوه‌ندارێتی بۆ به‌رپرسێكی هه‌ره باڵاى یه‌كێتى ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌یویست گه‌نجانى ده‌ڤه‌رى سلێمانى تووشی ماده‌ى هۆشبه‌ر بكات”.