رۆژنامه‌ی وال ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، سێ بكوژی حاخامه ئیسرائیلییه‌كه له توركیا له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه گیراون.
ئه‌و سێ كه‌سه‌ی گیراون به ره‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی ئۆزباكستانن و به‌گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه، هه‌رسێ كه‌سه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه راده‌ستی ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی كراونه‌ته‌وه.
ناوی تۆمه‌تباره‌كان بریتییه له ئۆلیمپی توهیرۆویچ ته‌مه‌ن 28 ساڵ، مه‌حموود جون عه‌بدولڕه‌حیم 28 ساڵ و عه‌زیزبه‌گ لامیلۆویچ 33 ساڵ.
یه‌كشه‌می هه‌فته‌ی رابردوو ته‌رمی ئه‌و حاخامه له شاری عه‌ینی ئیمارات دۆزرایه‌وه، ئه‌وكات ئه‌وه بڵاو بووه‌وه كه سێ كه‌سی بكوژ به‌ره‌و توركیا رایان كردووه.
باس له‌وه ده‌كرێ ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل و توركیا، له گرتنی ئه‌و سێ كه‌سه هاوكاریی یه‌كتریان كردبێت.