(ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25ی 11ی 2024)، وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرێس كۆنفڕانسێكی ساز دا و ڕایگه‌یاند: “ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان شه‌ش ملیۆن و 370 هه‌زار كه‌سه”.
دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانان ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان شه‌ش ملیۆن و 370 هه‌زار كه‌سه و ڕێژه‌ی شارنشین له هه‌رێمی كوردستان 84% و رێژه‌ی گوندنشینان له هه‌رێمی كوردستان 16%ه و ژماره‌ی خێزان له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته ملیۆنێك و 379 هه‌زار و 160 خێزان و ڕه‌گه‌زی نێر له هه‌رێمی كوردستان سێ ملیۆن و 200 هه‌زار و 506 كه‌سه و ڕه‌گه‌زی مێ، سێ ملیۆن و 170 هه‌زار و 162 كه‌سه واتا ره‌گه‌زی نێر 24. 50% و مێ 76. 49%ی ڕێژه‌ی دانیشتوان پێكده‌هێنن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئه‌و ئامارانه هێشتا ئاماری كۆتایی نیین، به‌ڵكو ئاماری سه‌ره‌تایین.