ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆکی پارتی ئاییندە و سەرۆک وەزیرانی پێشووتری تورکیا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەرمان تۆپچوو کونسوڵی گشتیی تورکیا ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان و دوایین دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

سەرۆکی پارتی ئاییندە ئاماژەی بە پێگەی گرینگی هەرێمی کوردستان کرد و جەختی لە بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان کردەوە.

سەرۆکی حکوومەت خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆماری تورکیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.