وەزارەتی پلاندانان لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە: سوپاس و پێزانينى هه‌يه بۆ ته‌واوى دانيشتوانى هه‌رێمى كوردستان كه له قۆناغى تۆماركردنى خێزانه‌كان به‌و‌پەڕى دڵسۆزيیه‌وه به‌شدارييان كرد و هاوكار بوون تا دوا کاتەکانی كارى مه‌يدانى له‌م قۆناغه‌دا.
دەشڵێت: له ماوه‌ى (3) ڕۆژدا زياتر له (100,000) په‌يوه‌ندیى ته‌له‌فۆنى كراوه بۆ سه‌نته‌رى په‌يوه‌ندييه‌كان له ژوورى عه‌مه‌لياتى سه‌رژمێرى له ده‌سته‌ى ئامارى هه‌رێم و ژماره‌يه‌كى هاوتاكراوه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیيه‌كانى ئامار له پارێزگاكان و ئيداره‌سه‌ربه‌خۆكان و زۆریی ئه‌و په‌يوه‌ندييانه تونرا وه‌ڵام بدرێنەوه و كاريان له‌سه‌ر كرا. به‌شێكى ئه‌م په‌يوه‌نديیانه به داخه‌وه له‌به‌ر گوشارى زۆر له‌سه‌ر هێڵه‌كان نه‌توانرا وه‌ربگيرێ به داواى لێبووردنه‌وه له‌و هاووڵاتيیانه.
ڕاشیگەیاندووە: سوپاسى بێپايانمان بۆ فه‌رمانبه‌رانى ده‌سته‌ى ئامار و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تیيه‌كان له پارێزگاكان و ئيداره سەربەخۆکان كه له ماوه‌يه‌كى زۆر كورت ئاماده‌كارييان كرد بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆسه‌يه‌كى وا گه‌وره كه به به‌روارد له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ئامارى عێراق زۆر سه‌ركه‌وتوانه ئه‌نجام درا. له ماوه‌ى ته‌نها (14) ڕۆژ سه‌ره‌ڕاى بوونى ده‌يان ئاسته‌نگى ته‌كنيكى و كێشه‌ى مه‌يدانى، توانرا ئەم قۆناغە بەسەرکەوتوویی جێبەجێ بکرێ.
“هاووڵاتيیانى ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 وێنه‌يه‌كى جوان و پر مانايان نيشان دا كاتێ به هه‌زاران خێزان گه‌ڕانه‌وه زێدى خۆيان بۆ به‌شداريكردن له سه‌رژمێرى له شه‌نگال، مەخموور، كه‌ركووك و خانه‌قين و كوردستانیبوونى ئه‌و ناوچانه‌یان دووپات كرده‌وه.”
لە درێژەدا دەشڵێت: بۆ ته‌واوكردنى ئه‌و ماندووبوون و زه‌حمه‌تەی كێشرا له‌لايه‌ن هاوڵاتیيان، داوايان لێ ده‌كه‌ين به‌هه‌مان شێوه به‌شدارى بكه‌ن له قۆناغى پڕكردنه‌وه‌ى فۆرمى سه‌رژمێرى، چونكه قۆناغى ڕابردوو ته‌نها ژماره‌ى خێزان و ئه‌ندامانى نيشان ده‌دات، له‌گه‌ڵ چه‌ند زانيارييه‌كى تر‌ى به‌سوود به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى سوودى ته‌واو وه‌ربگيرێت له‌و پڕۆسه گه‌وره‌يه، پێويسته فۆڕمى وردى سه‌رژمێرى پڕ بكرێته‌وه، تاوەكوو بتوانين بارودۆخى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و په‌روه‌رده‌يى و ته‌ندروستى و ديموگرافى و بواره‌كانى تر بزانين له ئه‌نجامدا سوودى يه‌كجار گه‌وره‌ى ده‌بێ بۆ هاوڵاتيیان له ڕووى دابينكردنى خزمه‌تگوزارييه سه‌ره‌تاييه‌كان و دانانى پلانى پته‌و بۆ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى.
گوتوشیەتی: داوا له هاووڵاتيیانى ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 ده‌كه‌ين كه ئاماده‌بن بۆ ئه‌و قۆناغه چونكه زۆر گرنگه بۆيان و بۆمان تاوەكوو بتوانين خاڵى سه‌ره‌كىی ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵ جێبه‌جێ بكه‌ين سه‌باره‌ت به له‌يه‌كبه‌ستنى (مقاطعة) داتاكانى سه‌رژمێریى (2024) له‌گه‌ڵ سه‌رژمێریى ساڵى (1957) و دروستكردنى تۆمارى ناوچه‌كانى مادده‌ى 140 كه ده‌بێته بنه‌ماى جياكردنه‌وه‌ى خه‌ڵكى ڕه‌سه‌ن له‌گه‌ڵ وافد و خه‌ڵكى تر. بۆيه بوونى ئه‌ندامێكى خێزان له‌و ناوچانه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى ئه‌و فۆرمه يه‌كجار گرنگه.