بەڕێوەبەری تەكنیكی ئاماری هەولێر ڕای گەیاند، “ڕیژەی تۆماركردنی سەرژمێری لە دوێنێ شەوەوە تا ئێستە، بریتییە لە 80%، ئاماری ئەمڕۆشمان بەرەو كۆتایی دەڕۆین بۆ ئەوەی بگاتە ڕێژەی 100%”

بەڕێوەبەری تەكنیكی ئاماری هەولێر ڕای گەیاند، “ڕێژەی بەشداربوون دەبێت لە 100% بێت، بەڵام ڕیژەی جێبەجێكردن لە دوێنێ شەوەوە تا ئێستە، گەیشتووەتە 80%، ئاماری ئەمڕۆشمان بەرەو رێژەی 100% دەڕوات.

ئەمرۆ پێنجشەم 21ـی تشرینی دووەم، ئیبراهیم مەلا ڕەحمان رای گەیاند، دەبێت ڕێژەی تۆماركردنی هەموو گەڕەكەكان بگاتە 100%، بەڵام هەندێك گەڕەك فراوانترە لەوەی پێشبینیمان كردبوو، بژمێری ترمان دابین كردووە و بۆمان ناردوون ئەوانیش دەبێت هەر ئەمڕۆ تەواو بكرێن.

 ئیبراهیم مەلا ڕەحمان دەشڵێت: “ڕێژەكانیش لەسەر ئاستی پارێزگا و شار و شارۆچكە وەردەگرین، لەوبارەیەشەوە ڕەچاوی ئەوەمان كردووە كە زۆربەی دانیشتووانی دەشتی هەولێر، خەڵكی كەركووك و مەخموور و ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن، ئەگەر نەتوانن لەو شوێنانە خۆیان تۆمار بكەن، لە هەولێر تۆماریان دەكەین.