ئەمڕۆ، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە شاری كەركووك بەشداری لە پڕۆسەی ئەنجامدانی سەرژمێریی دانیشتوان كرد و كەركووكی بوونی خۆی دووپات كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 20ی 11ی 2024، د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) چەند وێنەیەكی بڵاو كردووەتەوە و ڕایگەیاندووە: “سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ناسنامەی کەرکووکی بوونمان نوێ کردەوە.”

ئاماژەی بەوەش داوە، “جیا لەتۆمارکردنی خێزانەکەمان لەگەڵ تیمی سەرژمێری باسمان لە چۆنێتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە کرد و بۆ هەر ئاستەنگێک لەگەڵ ئاماریی کەرکووک و بەغدا لەسەر خەتین.”