وەزیری پلاندانانی عیراق داوا لە هاوڵاتیان دەكات هاوكاری تیمەكانی پرۆسەی سەرژمێری گشتی دانیشتوان بكەن و زانیاری دروستیان پێبدەن.

خالید نەجم، وەزیری پلاندانانی عیراق رایگەیاند، سەرژمێری دانیشتوان گرنگییەكی زۆری هەیە، چونكە رۆڵی دەبێت لە دەستەبەرکردنی دادپەروەری كۆمەڵایەتی و ئابووری و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لەسەرجەم بوارەكاندا.

هەروەها داوادەكات هاووڵاتیان هاوكاری تیمەكانی سەرژمێری بكەن و زانیاری دروستیان پێبدەن.

وەزیری پلاندانانی عێڕاق ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەی سەرژمێری گشتی تا كۆتایی رۆژی پێنجشەممە لەسەرجەم ناوچەكانی عیراق بەردەوام دەبێت.