ڕۆژی دووشەممە 18ی تشرینی دووەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی یەكگرتووی ئەنبار بە سەرۆكایەتیی قاسم ئەلفەهداوی كرد.
لەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان.

هەروەها ڕێگەكانی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان لایەنە عێراقییەكان تاوتوێ كران.