سەلام عەبدوڵڵا
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوودا، به دیاریكراوی ڕۆژی چوارشه‌ممه (20)ی نۆڤه‌مبه‌ر، سه‌رژمێری له سه‌رتاسه‌ری عێراق دا، به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌كرێت، ئه‌م سه‌رژمێرییه‌ی كه به ده‌یان پاساوی باوه‌ڕپێنه‌كراو هه‌ر جاره‌و به پاساوێك دواده‌خرا كه وه‌ك له‌مه‌ودوا ده‌ركه‌وت، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ناوچه دابڕێنراوه‌كانه‌وه هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و دواخستنه بوو، چونكه دڵنیانه‌بوون له‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، بۆیه به هه‌ر جۆرێك و هه‌ر جاره‌و به هۆكارێك ئه‌و سه‌رژمێرییه‌یان په‌ك ده‌خست.
به‌ڵام ئێستا دوای شانزه‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 كه تا ڕاده‌یه‌كی زۆر دڵنیان له‌وه‌ی -پاش ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و ناوچانه له ڕێی حه‌شد و سوپاوه- كه ئیتر كاتی ئه‌و سه‌رژمێرییه هاتووه، چونكه ماوه‌ی حه‌وت ساڵه به به‌رده‌وامی خه‌ریكی گۆڕینی دیموگرافیای ئه‌و ناوچانه‌ن و سه‌دان و بگره هه‌زاران خێزانی له‌و ناوچانه به زه‌بری هێز ده‌ركردووه و له‌جیاتی ئه‌وان عه‌ره‌بیان جێگیر كردووه كه پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا هه‌بووه.
به‌هه‌رحاڵ ئێستا هه‌رێم ملی بۆ ئه‌و سه‌رژمێرییه داوه، بۆیه پێویسته حكوومه‌ت و حزبه‌كانی هه‌رێم هاوكار بن بۆ ڕه‌خساندنی كه‌شێكی له‌بار بۆ ئه‌و ئاوارانه كه بۆ ڕۆژی سه‌رژمێری بچنه‌وه شوێنی زێدی خۆیان و له‌وێ خۆیان تۆمار بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن به تێكڕا له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و خه‌ڵكدا هاوكاری ئه‌وه بن كه ئه‌و ئاوارانه به ئازادی و به سه‌ربه‌ستی بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ستی خۆیان، ئه‌مه‌ش به دابینكردنی بودجه و ئامێری گه‌یاندن بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێویسته له‌و ڕۆژه‌دا ئاماده‌ی ئه‌و سه‌رژمێرییه بن، چونكه زۆرینه‌ی ئه‌و ئاواره‌كراوانه خه‌ڵكی هه‌ژار و نه‌دارن و پێویسته پاره‌ی سه‌فه‌ره‌كه‌یان بۆ دابین بكرێ و پاساوی نه‌چوونیان نه‌بێت.
له‌مه‌ش گرنگتر، چونكه دوور نییه له‌و ڕۆژه‌دا ده‌یان به‌هانه بدۆزرێته‌وه بۆ ڕێگه‌پێنه‌دانی ئاواره‌كان كه بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، بۆیه پێویسته هه‌رێم له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه له‌و سه‌یته‌رانه نوێنه‌ری هه‌بێت و هه‌ر نه‌بێت سه‌رپێچییه‌كان تۆمار بكه‌ن، گه‌ر ئه‌و گه‌ره‌نتیانه به ئاواره‌كان نه‌درێ و پشتیوانی دارایی نه‌كرێن ئیدی هه‌رێم ناتوانێت له‌مه‌ودوا گله‌یی له‌و خه‌ڵكه بكات، به‌شداری ئاواره‌كان له‌و سه‌رژمێرییه‌دا ئه‌ركێكی گه‌وره‌ی نیشتمانییه، بۆیه پێویسته هه‌موو پشتیوانییه‌ك بكرێن.