بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای دەگەیه‌نێت، ئەمڕۆ لە بەغدا بڕیاری خەرجكردنی 158 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیاران درا.

سەروەر کەمال هاواری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رايگەیاند: “وەجبەی هەشتەمی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان بڕیاری لێ درا كە بڕەكەی 158 ملیار و 454 ملیۆن دینارە.”

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەوەشی خستە ڕوو، 60 ملیاری بۆ سلێمانییە و 55 ملیار و 454 ملیۆنیش بۆ هەولێرە و 43 ملیار دیناریش بۆ دهۆکە.

ئاماژەی بەوەش دا، چەکەکان دەنێردرێن و دوای پەسندکردنیان دابەش دەکرێن، گوتیشی: “دوای ڕێکارە ئیداری و داراییەکان، پارەکە لە بانک خەرج دەکرێت.”