ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا، ئەنجامی سەرژمێریی لە ناوچەکانی ماددەی 140 بڵاو نەکرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی تشرینی دووەمی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی محەممەد شیاع سوودانی کۆ بووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بڕیار درا، ئەنجامی سەرژمێریی لە ناوچەکانی ماددەی 140 بڵاو نەکرێتەوە، تا ئەو کاتەی ئەو لێژنەیەی کە پێک هێنراوە بۆ بەراوردکردنی داتا و زانیاری هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە بە سەرژمێری ساڵی 1957 دەکرێت، پاشان ئەنجامی سەرژمێری ئەو ناوچانە بڵاو دەکرێتەوە.

بڕیارە رۆژی 20ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ سەرژمێریی گشتی لە عێراق، هەرێمی کوردستان و ناوچە دابڕاوەکان بکرێت.

بە گوێرەی پێشبینییەکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتە تاوەکوو ساڵی 2030 دەگاتە نزیکەی 51 ملیۆن و 500 هەزار کەس.